لە سۆران تەرمی پێشمەرگەیەك لە ماڵەكەی خۆێدا دۆزرایەوە

347
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی ٢٦ شوباتی ٢٠٢٢ پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند كە پۆلیسی ئێشگری ڕەواندوز ئاگادار كراوەتەوە كە تەرمی هاوڵاتیەك لە ماڵەكەی خوێدا دۆزراوەتەوە، لە ئەنجامی بەدواچونە سەرەتاییەكان گومان دەكرێت ئەو گیان لەدەستدانە كارێكی خۆكوژیە.

پۆلیس ڕایگەیاند ئەو كەسە  بەهۆی گوللەوەوە گیانی لەدەستداوە، ئەو كەسە كوهراوە بە پیشە پێشمەرگەیە و خێزاندارە و تەمەنی ٣٦ ساڵە.

لە ئێستادا پۆلیس لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەكات و تەرمەكە گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی سۆران.

هاوبەشی :