دەمیرتاش: ئەردۆغان و حکومەتەکەی ئاگادار دەکاتەوە لە ئەنجامەکانی داخستنی هەدەپە

350
0
هاوبەشی :

دەمیرتاش، وتیشی: “پێشنیار دەکەم کە حکومەتی تورک پێشبینی ئەو دەرئەنجامە سیاسیانە ناجۆرو خراپانە بكات كە ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە دوای داخستنی هەدەپە”

دەمیرتاش لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانیدا، وتی، دەنگدەرانی هەدەپە پاشەڕۆژی دیموكراتی توركیا لە ڕێگەی پێگەیەکی کاریگەرەوە دیاری دەکەن و وتیشی: “بڕیاری داخستنی هەدەپە ئەو پێگە كاریگەرە ڕوون دەکاتەوە و خۆڕاگریی و تێكۆشانی ئەو پارتە زیاتر دەکات”

“حکومەت هەوڵ دەدات و هەموو شتێک دەکات لە پێناوی بردنەوەی هەڵبژاردنەکان، بەڵام  ئەوان زیاتر بە نەرمی و وریایەوە دەڕاننە هاوپەیمانیەتی نەتەوەیی.

حکومەتەکەی ئەردۆغان دەمیرتاشی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی لاواز و هەڵبەستراو و لەژێر دەسەڵاتێكی سەركوتكار و پێشێلكەری ئازادییەكان

هاوبەشی :