داگیركەری عوسمانی نوێ لە دهۆكەوە تونێل لێدەدات بۆ شەنگال بە مەبەستی داگیركردنی

367
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ شەممە ٢٦ شوباتی ٢٠٢٢ ئەندامی كۆمیتەی پەیوەندیەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)  ’’زوربار تۆڵهەلدان’’، بە ڕۆژنامەی بەغداد ئەلیەومی وتوە: دەوڵەتی داگیركەری تورك بە مەبەستی خۆگەیاندنە چیاكانی شەنگال، دەستی كردوە بە لێدانی تونێل لە چەند شوێنێكی پارێزگای دهۆك بۆ ئامادەکاریی گەیاندنی هێزەکانی بۆ سنوورەکانی چیای شەنگال و داگیركردنی شاری شەنگال.

ئەو سەركردەیەی پەكەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد: دەوڵەتی داگیركەری تورك ماوەیەکە  ئامادەکاریی دەکات بۆ نزیك كردنەوەی هێزە سەربازییەكانی بە ناوچەی شەنگال بە مەبەستی  داگیرکردنی شاری شەنگالی ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا و لە هەماكاتدا دەیەوێت پارێزگای کەرکوک و نەینەوا بە تەواویی داگیریان بکات.

هاوبەشی :