هێزەكانی ڕوسیا لە دەروازەكانی شاری كیفی پایتەختی ئۆكرانیادایە

381
0
هاوبەشی :

بەپێی هەواڵی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردۆتەوە، شەڕ گەیشتووەتە شاری کێیڤی پایتەختی ئۆكرانیاو شەڕ لە دەروازەكانی ئەو شارە دەستی پێكردوە، لە ئێستادا هێزەكانی ڕوسیا هەوڵی چوونەناوەوە دەدەن لە دەروازەی باکووری شارەکەوە.

ڵە هەمان كاتدا سەرۆكی ئۆكرانیا لە ڕاگەیاندراوێكدا ڕایگەیاند كە هێزەكانی ڕوسیا شاری كیفی پایتەختیان موشەك باران كردوە لە ئەنجامی ئەو مووشەك بارانە كە شوێنە مەدەنیەكان كراوەتە ئامانج و زیانی گیانی و مادی زۆرە، لە پەیامەكەدا سەرۆكی ئۆكرانیا ڕەخنەی لە وڵاتانی جیهان گرتوە لە شەڕی رووسیادا بەتەنها جێیان هێشتین و تەنها سەیری داگیركردنی وڵاتەکەمان دەكەن.

دوێنێ پێنجشەممە هێزەكانی ڕوسیا بە فەرمانی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا ئۆپەراسێۆنی هێرشی داگیركردنی بۆ سەر ئۆکرانیا ڕایگەیاند.

هاوبەشی :