ئەمڕۆ لە كاتژمێری ٨ی بەیانیەوە هەڵبژاردن بۆ دیارییکردنى هاوسەرۆکان و ئەندامانى ئەنجومەنى شارەوانى گەلى مەخمور، ئەنجامدەدرێت

385
0
هاوبەشی :

.

ئەمڕۆ هەینی ڕێكەوتی ٢٥ شوباتی ٢٠٢٢ لە کاتژمێر ٨ ى بەیانیەوە لە کامپى پەنابەرانى شەهید ڕۆستەم جودى لە شارۆچکەى مەخمور ،هەڵبژاردن بۆ دانانی هاوسەرۆکان و ئەندامانى ئەنجومەنى شارەوانى گەل دەستپێکردووە و ئەم پڕۆسە دیموكراتیە تا کاتژمێر ٥ی ئێوارە ئەمڕۆ بەردەوام  دەبێت.

لە هەڵبژاردنەکەدا هاوسەرۆكان كە (ژن و پیاوێك هەلدەبژێرێن) چوار كەس كێبڕكێ دەكات،

لە هەمانكاتدا ٧ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی مەخمور هەڵدەبژێرێت بۆ ئەم مەبەستەش ٢٥ كەس لەكێبڕكێدان.

بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەكە هەشت ناوەند ئامادە كراوە، خەڵكانی كەمپەكە بە بەرفراوانی بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنەكە دەكات.

لەم كامپەدا هەردوو ساڵ جارێک هەڵبژاردن بە مەبەستى دیارییکردنى ئەندامانى ئەنجومەنى شارەوانى و هاوسەرۆکانی شارەوانیی ئەنجام دەدرێت.

هاوبەشی :