CPT داوا دەكات بڕیارەكەی سەرۆكی هەرێم هەموو زیندانیانی بادینان و شوێنەكانی تر بگرێتەوە

320
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢،  تیمی کوردستان (CPT)ی ئەمریکی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، دەبوایە بڕیارەكەی سەرۆكی هەرێم ئەو كەسانەشی بگرتایەتەوە كە كەیسەكانیان هاوشێوەی كەیسی ئەو زیندانانەیە كە سەرۆكی هەرێم بڕیاری بۆ دەركردون، لە هەمان كاتدا ئەوەشیان ئاشكرا كرد و وتیان دەبوایە ئەو كەسانە بە زووترین كات ئازاد بكرانایەو چونكە كەیسەكانی هەموویان تۆمەتی گەورە و بێ بنەمایان دراوەتە پاڵ لە هەمان كاتدا كەیسەكان لەیەك دەچن و هەمووشیان بەشداری چالاكی مەدەنیان كردوە

تیمی کوردستان (CPT)ی ڕایگەیاند، بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێم تەواوی زیندانیەكانی كوردستان ناگرێتەوە و بۆیە پێویستە بڕیارەكە  ئەو گیراوانەی تری  بادینان بگرێتەوە كە ٥ کەسن، ئەوانیش،( قارەمان شکورى، نەزیر میکایل، مەسعود عەلى، شێروان تەها، عامر خالید، مەحمود ناجى ئەحمەد ). 

تیمەكەی (CPT)ی  جەختیان لەوەشکردەوە، پێویستە ئەو كەسانە بەزووترین كات ئازاد بكرێن. و قەرەبووی ماددی و مەعنەوی بكرێنەوە، بۆیە پێویستە بڕیارەکە ئەو کەسانەش بگرێتەوە و بە زوترین کات ئازادبکرێن، چونکە کەیسەکانی هەمویان پەیوەندیدارە و هاوشێوەی یەكترین بەهۆی بەشداریکردنیان لە چالاکی مەدەنی هەموویان دەستگیرکراون.

هاوبەشی :