پارتی بارزانی بەڵێنی وەزارەتی دەرەوە و چەند پۆستێكی سیادی و پارێزگای كەركوك بە یەكێتی دەدات

350
0
هاوبەشی :

پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە ئامادەن لە بەرامبەر پۆستی سەرۆکایەتی عێراق لە چەند پۆستێکی سیادی و خزمەتگوزاری لە حکومەتی ناوەندیی بۆ  یەکێتی نیشتیمانی وازبێنن لە بەرامبەردا یەكێتی دەبێت واز لە پۆستی سەرۆكی كۆمار بهێنێت و بەرهەم ساڵحیش خۆی كاندید نەكاتەوە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار

وەفا محەمەد کەریم، ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە لەزاری ئاژانسی هەواڵی بەغداوە ڕایگەیاند: “پارتی دیموکراتی کوردستان دەتوانێت پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و وەزارەتێکی سیادی و خزمەتگوزاری و پۆستی پارێزگای كەركوك بۆ یەكێتی بەجێبهێڵێت لە بەرامبەر پۆستی سەرۆك كۆمار

وەفا محەمەد کەریم، وتیشی: ” گەڕی دانوستان دەست پێدەكەینەوە دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتایی دەدات بۆ پاڵاوتنی ئەو كەسانەی كە خۆیان پاڵاوتوە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، هەموو شتێك جێگەی گفتوگۆن كردنە جگە لە كاندیدكردنەوەی دووبارەی بەرهەم ساڵح ساڵح بۆ پۆستی سەرۆکایەتی”.

ئەو سەركردەی پارتی دیموکراتی کوردستان، وتیشی:” گفتوگۆ لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار دەکرێت، بەڵام بەمەرجێک سازان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار بكرێت”

ئەو سەركردەیە وتی ” پارتی ئامادەیە پۆستی وەزیری دەرەوە یان وەزارەتی دارایی بداتە یەکێتی وەک وەزارەتێکی سیادی، جگە لەوەی داواش دەكرێت لە شاخەوان عەبدوڵا وازبهێنێت لە پۆستی جێگری دووهەمی سەرۆكی پەڕڵەمان بۆ یەكێتی و هەروەها پۆستی پارێزگاری کەرکوکیش بۆ یەكێتی هەموو ئەمانە دەبەخشرێت بە یەكێتی لە پێناوی وازهێنان لە سەرۆكی كۆمار 

هاوبەشی :