ئەمڕۆ مامۆستایان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بۆ چاكردنی باری ژیانیان خۆپیشاندانیان كرد

224
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی ٢١ شوباتی ٢٠٢٢ مامۆستایان لە چەندین شاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان و چەندین شاری تر لە سەرانسەری ئێران چونە سەر شەقامەكان و دەستیان كرد بە ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ داواکردنى زیادكردنی مووچه‌ و باشتركردن و دابیننکردنى هەلى كار.

بەپێی ڕاگەیاندنەكانی وڵاتی ئێران مامۆستایان لەم ڕژانە سەر شەقامەكان لە چەندین شاری سەرانسەری ئێران پرۆسەی چاكسازی لە مووچەی خانەنشینیان شەرمەزار كرد و داوای ئازاد كردنی مامۆستایانی زیندانی و چاكردنی باری ژیانی و زیاد كردنی مووچە و دامەزراندن و دابینكردنی هەلی كار بۆ مامۆستایان و تەواوی چین و توێژەكانی خەڵك.

مامۆستایان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە شارەکانى‌ كرماشان و سنه‌ و چه‌ندین ناوچەى دیکەى  بەشداریان لە ناڕەزایەتی دەربڕینەكەدا کردووە.

هاوبەشی :