پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەكەین

379
0
هاوبەشی :

‎ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێكەوتی ١٥ شوباتی ٢٠٢٢ ، ٢٣ ساڵ تێپەڕ ئەبێت بەسەر ڕۆژی ڕەش
‎كەتێدا دەوڵەتانی سەرمایەیەداری چاو چنۆكی جیهان و دەوڵەتانی كۆنەپەرستی ناوچەكە لە ئەمریكاوە تا بەریتانیا و ئەوروپا و ڕوسیا و ئیسرائیل و خیانەتكارانی كورد لە پیلانگێڕیەكی نێونەتەوەی قێزەوندا، ڕێبەری گەلان (ڕێبەر ئاپۆ)یان دەسگیر كرد و ڕادەستی دوڵەتی توركی داگیركەریان كردەوە.
‎ ٢٣ ساڵە خەمخۆرێكی ئاشتی و دیموكراتی جیهان، تێكۆشەرێكی ئازادی، بیرمەندێكی كۆمەڵایەتی، خولقێنەری ژیانێكی هەرەوەزیی و پێكەوە ژیان، عاشقێكی ژینگە و و ژنی ئازاد، لە زیندانێكی تاكە كەسی لە ئیمڕاڵی ژیان بەسەر دەبات.
‎ئێمە وەك دەرچە میدیا ئەو پیلانگێڕیە نێونەتەوەییە ستەمكارە ڕسوا و شەرمەزار دەكەین و داواكارین لە سەرجەم كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و تەواوی گەلانی ئازادیخواز و ڕێكخراوە دیموكراتی و سوسیالیستی و مروڤە ئازادیخوازەكان بێنە دەنگ لە ئاست ئەم نادادیە و فشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورك دەست بەجێ و بەبێ مەرج ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بكەن

‎سەركەوتن یان سەركەوتن
‎١٥ شوباتی ٢٠٢٢

دەرجە میدیا

هاوبەشی :