دادگای باڵای عێراق حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچار دەکات ” تەواوی دۆسیەی نەوتی هەرێم” ڕادەستی حكومەتی عێراق بکات

386
0
هاوبەشی :

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری عێراقە، ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ١٥ شوباتی ٢٠٢٢ ،  بڕیاریدا كە حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی بەرهەمە نەوتیەكانی كە لە خاکەکەیدا بەرهەم دەهێنرێت ڕادەستی حکومەتی ناوەندی بکات

ئەم بڕیارەی دادگا دوای ئەوە دێت كە ماوەیەكی دوورو درێژە ناكۆكی لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقدا هەیە لەسەر سەرچاوە نەوتیەكان هەرێمی كوردستان.

بەپێی ئەم بڕیارە حکومەتی هەرێم ناچارە تەواوی بەرهەمە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بكات کە لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵەوە نوێنەرایەتی دەکرێت.

هەروەها ئەم بڕیارەی کە لە ماڵپەڕی دادگادا بڵاوکراوەتەوە تێیدا ” حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچار دەكات كە ئەو مافە بدات بە وەزارەتی نەوتی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بۆ پێداچوونەوە بە هەموو ئەو گرێبەستە نەوتیانەی کە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان كراوە دەربارەی هەنارەدەكردنی نەوت و غاز و چۆنیەتی فرۆشتنی.

هاوبەشی :