ڕێپێوانی ئازادی ڕێبەری گەلان لە شاری لەندەن بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێكەوتی ١٣ شوباتی ٢٠٢٢ ماڵی گەل لە لەندەن ڕێپێوانێكی پڕ جۆش و خرۆشیان بەڕێوە برد بۆ شەرمەزاركردنی بە بەشداری ڕێكخستنەكانی باشوری كوردستان لە بەریتانیا سەر بە كەجەدەكە ئەوروپا و ڕەوەندی كوردی و ڕێكخراوە دیموكراتی و خەڵكانی ئازادیخواز و سوسیالیست و دۆستانی گەلی كورد لە لەندەن.
ڕێپێوانەكە بە بۆنەی ڕۆژی ڕەش كەتێدا دەوڵەتانی سەرمایەی جیهان لە ئەمریكاوە تا بەریتانیا و ئەوروپا و ڕوسیا و ئیسرائیل و دەوڵەتانی كۆنەپەرستی ناوچەكە و خیانەتكارانی كورد لە پیلانگێڕیەكی نێونەتەوەی قێزەوندا ڕێبەری گەلان (ڕێبەر ئاپۆ) دەسگیر كرد و ڕادەستی دوڵەتی توركی داگیركەریان كردەوە، ئەوە ٢٣ساڵە ئەو مرۆڤە ئاشتیخواز و مرۆڤ دۆستە لە زیندانی تاكەكەسی ئیمڕاڵی ژیان بەسەردەبات.
ڕێپێوانەكە لە كەشێكی سارد و باراناوی شاری لەندەن بەڕێوەچوو كە خۆپیشاندەران لە بەردەم ڕادێوی بی بی سی كۆبونەوە لە وێوە دەستیان كرد بە ڕێپێوان بە شەقامەكانی ناوەندی لەندەن بەدروشم و ئاڵا ڕەنگەكانیان و پلادكارەكانیان سەرنجی ئەو كەسانەیان ڕادەكێشا كە ڕێپێوانەكەی بە لادا تێپەڕ ئەبوو وخۆ پیشاندەران بەدەنگی زوڵاڵ داوای ئازاد كردنی ڕێبەر ئاپۆیان دەكرد و ئەو پیلانگێڕیە قێزەونەیان شەرمەزار دەكرد.
ڕێپێوانەكە كاتژمێری یەكی پاش نیوەڕۆ لە تەلاری ڕادێۆی بی بی سی بە ڕێپێوانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێكرد لە كاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ لە ویستگەی شەمەنەفەری كینگ كرۆس كۆتایی پێهات.