لە ناوەندی شەنگال، سوپای عێراق هیرشی كردە سەر چالاكی گەنجانی ئێزیدی

320
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ هەینی، ١١ی شوباتی ٢٠٢٢ لە ناوەندی شاری شەنگال گەنجانی ئێزیدی چالاكیان بەڕێوەبرد بە بۆنەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دەستگیركردنی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژی ڕەشی ١٥ شوباتی ساڵی ١٩٩٩، بەڵام سوپای عێراق هێرشی کردە سەر ئەو ستاندەی كە گەنجانی ئێزدیی داینابوو.

سوپای عێراق بە زەبری هێز هیرشی كردۆتە سەر ستاندەكە، ستاندەكەی تێكداوە و دەستیان بەسەر تەواوی كەلوپەلەكانی ستاندەكەدا گرتوە.

ڕۆژنیوز ڕایگەیاند كە سوپای عێراق هێرشی كردۆتە سەر پەیامنێری ڕۆژنیوز و ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ڕووماڵی چالاکییەکەیان کردووە و کامێرای ڕۆژنامەنووسەکانیان شکاندووە و دەستیان بەسەر کەلوپەلە ڕۆژنامەنووسییەکانیاندا گرتووە.

 

هاوبەشی :