ڕۆمانی ئەفسونی سەڵاحەدین دەمیرتاش بە زاراوەی سۆرانی بڵاوكرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ، پێنج شەممە ڕێكەوتی ١٠ شوباتی ٢٠٢٢ ، لە كتێبخانەی ئاشتی لە شاری هەولێر، ڕۆمانی ئه‌فسونی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بڵاوکرایەوە، ئەم ڕۆمانەی بەڕێز دەمیرتاش لە لایەن بەڕێز فەرهاد چۆمانی لە زمانی توركیەوە وەرگێڕراوەتە سەر زمانی كوردی زاراوەی سۆرانی.
فەرهاد چۆمانی وەرگێڕی كتێبەكە، دەڵێت، ده‌میرتاش له‌زیندانه‌وه لە تێكۆشان بەردەوامە، تاكو ئیستاش له‌خه‌بات به‌رده‌وامه و سەركێشی دەكات لە پێناوی ئازادی‌دا، بۆیه پێویسته ئێمه‌ش به خوێندنه‌وه و كڕینی به‌رهه‌مه‌كانی پشتگیری لهدۆزو خه‌باته‌كه‌ی بكه‌ن.
ئەم ڕۆمانە چوارەمین کتێبی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زینداندا نوسیویەتی.
دەرچە میدیا خوازیارە لە خوێنەرانی بەڕێز بۆ پشتگیری سەلاحەدین دەمیرتاش بەرگریكاری ئازادی، ئەم ڕۆمانە بكڕن و بیخوێننەوە.