داعش هەڕەشەیە لەسەر ئاشتی و ئاسایشی جیهان

223
0
هاوبەشی :

بەپێی لێدوانێكی بریکاری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر (ڤلادیمێر فورونکوف) ، ڕێكخراوی تیرۆریستیەكانی داعش و قاعیدە هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی جیهانی.

بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستیانە تەنها بواری سەربازی بەس نیە پێویستە لەهەموو بوارە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتیەكان بەرەنگاری ئەو ڕێكخراوە ببینەوە بە تایبەتی پێویستە كار بكرێت لەسەر چۆنیەتی بەرەنگار بونەوەی بیروباوڕییە توندڕەوییەكانیان، ئەمەش دوای ئەوەی دێت كە داعش  هێرشێكی مەترسیداری كرد لە مانگی رابردوی لە حەسەکە.

ڤلادیمێر فورونکوفجختی لەوە كردەوە كە پێویستە ڕێگری بكرێت لە خۆڕێكخستنەوەی خۆی و سەرچاوە داراییەكانی وشك بكرێت كە پێش بینی ئەكرێت ئەو ڕێكخراوە لە ئێستادا خاوەنی نزیكەی ٥٠ ملێۆن دۆلاری دانراو بێت.

 

هاوبەشی :