لە شارۆچكەی ئەتمەی سەر بە ئیدلیب، لەلایەن هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا و شەڕڤانانی ڕۆژئاواوە سەدان چەتە كوژران و بریندار بوون

306
0
هاوبەشی :

ئەم  شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی ئەتمەی سەر سنوری تورکیا لە ئیدلب، هێزێکی هاوبەشی سوپای تایبەتی ئەمەریکا-دەلتا بە بەشداری شەرڤانانی ئازادی قەسەدە-دژە تیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەدا بە هەلیکۆپتەر دابەزینە ناو گەورەترین بارەگای داعش-نوسرە حراسالدین.

لەو ئۆپەراسیۆنێکی گەورە و كەم وێنە ژمارەیەكی زۆر لە گەورە تیرۆریستان و چەتەکانیان کوژران و بریندارکران كە بە سەدان دەخەمڵێنرێت، لەوانە ئەبوعبدالكريم المصری سامي العريدي سير الحجازي ‏و أبو حمام السوري  و چەندین چەتەش دەستگیرکران  لەوانە گەورە تیرۆریست ئەبو بەرای تونسی کە بە سەندوقی رەشی پەیوەندییەکانی ئەردۆگان و جەبهەتولنەسرە ناسراوە.
دەنگۆ هەیە کە جۆلانیش لەناو کوژراوەکان هەبێت. جۆلانی فەرماندەی گشتی جەبهەتولنەسرەیە و دەستەراستی ئەردۆگانە لە ناو سوریا.

بەگوێرەی هەواڵەكە كە لە پەیجی نیاز حامید ئیبراهیم بڵاو كراوەتەوە کوژراوەکانیش چەندین قات زێدەترە لەو ئۆپەراسیۆنەی کە بۆ کوشتنی بەغدادی بەڕێوەچوو.

ئەم ئۆپەراسیۆنە تۆڵەی شەهیدانی ئەو هێرش و پەلامارانەی سەر شنگال و دێریک و کەمپی شەهید رۆستەم جودی و حەسەکەیە، لەئەردۆگان و چەتەکانی کرایەوە .

هاوبەشی :