لە شارەدێی زەڕایەن خۆپیشاندان و لە كەلار گردبونەوە بەڕێوە چوو

301
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ یەك شەممە لە شارەدێی زەڕایەنی سەر بە شارۆچكەی شارەزوور دانیشتووانەكەی خۆپیشاندان دەستیپێكرد و ڕێگای سەرەكی ئیدارەی گەرمیان سلێمانی داخرا.

 بەشێك لە دانیشتووانی شارەدێی زەڕایەنی لە سەر كەمی خزمەت گوزارییەكان، بە تایبەتی لەسەر كەمی كاتەكانی كارەبا و نەبوونی غاز و دابەشنەكردنی نەوت بۆ ماوەی سێ ساڵ لە ناوچەكەیان، خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

خۆپیشاندانی دانیشتوانی ئەو شارەدێیە ڕێگای سەرەكییان داخستووە و بە چەندین دروشمی جیاواز گوزارشت لە ناڕەزایەتییەكانیان دەكەن.

هەر ئەمڕۆ لە شارۆچكەی كەلار دژی خەرجنەکردنی مووچەی مامۆستاکانیان و چارەسەرنەکردنی کێشە و گرفتەکانیان، خوێندکارانی بەشی ئێوارانی  کولیژی تەکنیکی شارۆچکەی کەلار کە سەر بە زانکۆی پولەتەکنیکی سلێمانین، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و جەختیان لە بەردەوامییدان بە ناڕەزایەتییەکانیان کردەوە، کە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.

خوێندكاران جەختیان كردەوە كە مامۆستاکانیان بەهۆی ئەوەی هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە بۆ ماوەی سێ مانگ، بە خوێندكاریان ڕاگەیاندووە، کە بەهیچ شێوەیەک بەبێ پارە دەوام ناکەن و ئەركی خوێندكارانیشە بێدەنگ نەبن.

هاوبەشی :