دوابەدوای هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش لە حەسەکە، پنتاگۆن ستراتیژی خۆی بۆ ناوچەكە ئاشکرا دەکات و بەڵێنی پاراستن و سەقامگیری ناوچەكە دەدات

314
0
هاوبەشی :

پنتاگۆنی ئەمەریكی ئەو ئامانجەی ئاشکراکرد كە بە ووردی لێی دەڕوانێت لە قۆناغی داهاتوودا  ئەمەش لە دوای زیادبوونی هێرشەکانی داعش بەتایبەتی لە سوریا.

لەو بارەیەوە ووتە بێژی پنتاگۆن (جۆن کیربی) ووتی: تا ئێستا هەڕەشەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لەسەر عێراق و سوریا بوونی هەیە و بەردەوامە.

کیربی ڕۆژی یەکشەممە بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاند” ئێمە نامانەوێت ناکۆکییەکان درێژە بكێشێت، پنتاگۆن ئامانجی ئەوەیە كە سەرنجەكانی بخاتە سەر هەڕەشە تیرۆریستییەکانی داعش لە سوریا و عێراق ئەمەش بە ڕوونی و ئاشكرا ئاماژەی پێدەكات و جەختی لەسەر دەكاتەوە”

لە لایەکی دیکەوە هێزەکانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە) و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و بەردەوامن لە ئەرکەکانیان لە بە دواگەڕان  و ڕووماڵ كردنی گەڕەكانی حەسەكە و دەوروبەری بە مەبەستی دەستگیركردنی خانە نوستوەكان و چەتەكانی داعش

پنتاگۆن ئەوەشی ئاشكرا كرد كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ستایشی ئازایی و بوێری هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد لە ڕووبەڕووبونەوە و تێكشكاندنی  داعش دوای ئەوەی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستیە هەوڵیدا زیندانیە تیرۆریستیەكانی بەندیخانەی غوێران بەربدات. هەروەها پنتاگۆن بەڵێنی سەقامگیری و پاراستنی ناوچەکەی داوە.

هاوبەشی :