رۆڵی فەرەنسا، لە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر حەسەکە، چی بوو؟

350
0
هاوبەشی :

هەندێ زانیاری گرنگ سەبارەت بە پەلامارەکەی داعش بۆ سەر حەسەکە..
رۆڵی فەرەنسا، لە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر حەسەکە، چی بوو؟!.

بە گوێرەی هەندێ زانیاری تایبەت، فەرەنسا، بە دیاریکراوی دەزگای هەواڵگرییەکەی لە ناو کوالسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ قەڵاچۆکردنی داعش هەماهەنگی ئاڵۆگۆڕی زانیارییەکان لەگەڵ قەسەدە دەکات سەبارەت بە جوڵە وپیلانی تەواوی گروپە تیرۆریستەکان بەتایبەتی داعش.
ئایا فەرەنسا ئاگاداری ئەم پیلانەی داعش بۆ زیندانی حەسەکە، نەبوو؟ یا ئاگادار بوو بەڵام ئەویش دەیخواست هێرشەکە یا پیلانەکە سەربگرێت؟!.
شاراوەنییە پیلانی هێرشەکە بۆ سەر حەسەکە، چەندین کارەکتەری دەوڵەتی و گروپی نادەوڵەتی تیدا بەشدار بوون، هەریەکەو رۆڵی خۆی هەبوو، روسیا،تورکیا، ئێران، رژێمی سوریا و حکومەتی عێراق هەرەوەها هەر سێ گروپ (داعش-پارتی- ئیتلافی سوری). چۆن هەواڵگری فەرەنسا ئاگاداری پیلانێکی لەو شێوە نەبوو؟!. ئەم پرسیارە دەبێتە وەلام ئەگەر وردەکاری دیکە باس بکەین.
هەر بۆ زانیاری، بەریتانیا کە وڵاتێکی سەرەکی هاوپەیمانانە، لەگەڵ قەسەدە بەرپرسیاری ئاسایشی زیندانەکەیە. ئەگەر لە زیندانەکاندا هەر رووداوێک رووبدات یا هەڵهاتن و هێرش رووبدات، بەریتانیا پێویستە دەستوەردان بکات، چونکە بەرپرسیار بەریتانیایە. ئەمە سەرباری ئەوەی ئەمەریکا ئەویش بەرپرسە لە کۆی هەماهەنگی ئاسایشی و قەڵاچۆکردنی داعش لە گەڵ قەسەدە وهێزەکانی دژە تیرۆر وئاسایشی ناوخۆ لە بارۆس .
باشە بۆچی فەرەنسا ویستی لێدانێک لە بەریتانیا و ئەمەریکا بدات ، بە ئاگادار نەکردنەوەی ئەمەریکاو بەریتانیا وقەسەدە؟، ئایا مەبەست ئەمەریکا و بەریتانیا بوو تا شکست بخۆن؟!.
بۆ وەلامی ئەو پرسیارە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ چوار مانگ پێش ئێستا، کاتێ ئەمەریکا وبەریتانی لەگەڵ ئوسترالیا هاوپەیمانتێکیان ئیمزاکرد بۆ پاراستنی ئوسترالیا لە هێرش وپەلامارەکانی چین، ئەوێ رۆژێ بە گوێرەی ئەو ئیتفاقە ئوسترالیا گەورەترین گرێبەستی کڕینی غەواسەی فەرەنسا کە بایی ٨٩ ملیار دۆلار بوو، دەبوو هەڵبوەشێنێتەوە. هەر واشیکرد، ئەو ئیتفاقەی هەڵوەشاندەوە و ئوسترالیا ئیتفاقێکی دیکە لەگەڵ ئەمەریکا مۆرکرد بە ئەرێی بەریتانیا، ئەمەش فەرەنسای زۆر تووڕەکرد و ئەم کارەیان بە خەنجەر لە پشتدان حەسباند.
هەر بۆیە دوور نییە فەرەنسا بیری لە تۆڵەکردنەوە کرد بێت، لە زانیاریەکی وا هەستیاردا کەمتەرخەمی کرد بێت بۆ ئەوەی ئاگاداری کوالسیۆنی نێودەوڵەتی بکات بەتایبەتی ئەمەریکا و بەریتانیا و قەسەدە بۆ ئەوەی پێشینە ئاگادار بن و ئۆپەراسیۆنی پێشتر هاتنەدەست ئەنجام بدەن.
فەرەنسا ویستی تۆڵەی خۆی بکاتەوە لە بەریتانیا و ئەمەریکا بە شکستێکی حەتمی، کە ئەویش هەڵاتنی ٥٠٠٠ لە مەترسیدارترین هۆڤی لەسەر گۆی زەوی، لێ شەرڤانانی ئازادی رێگەیان نەدا پیلانەکە سەربگرێت، هەر بۆیە دەبینرێت دوای شکستی ئەو پیلانە، تەنها ئەمەریکا و بەریتانیا پشتیوانی خۆیان بۆ قەسەدە دەربڕیی و سەرەخۆشیان لە ماڵباتی شەهیدانکرد.
نابێت ئەوە لە یاد بکەین کە تیرۆرکردنی ٣ ژنە سەرکردەی کورد لە پاریس لە ٢٠١٣ دا، خودی دەوڵەتی فەرەنسا رێگری لێکرد و لێدەکات بۆ ئەوەی دادگا کاری خۆی نەکات، تەنانەت بە هەماهەنگی هەر دوو دەزگای جاسوسی میت وفەرەنسا ، بکوژە تیرۆریستەکەی سەر بە ئەردۆگانیان لە زیندان کوشت بۆ ئەوەی ئیعتراف لەسەر هاکان فیدان وئەردۆگان نەکات. ئیتفاقی هەواڵگری لە نێوان فەرەنسا و تورکیا هەیە، بۆیە دوور نییە چاوپۆشینی فەرەنسا لە هاوبەشی پێکردن بە زانیاریی پیلانی ئەردۆگان بۆ سەر حەسەکە ، بۆ لایەنەکان(ئەمەریکاو بەریتانیا وقەسەدە) بە گوێرەی ئەو ئیتفاقییە هەواڵگرییە بێت.
دنیای سەرمایەداری ، چەپەڵترین ژینگەی دژەمرۆڤ بەرهەم دێنێت کە تێیدا ئەخلاق جێگای نابێتەوە.
ئەوەی سەرەوە دید ورامانی خۆمە.
وێنەکە: ماکرۆنە لە ناو غەواسەکە کە بڕیار بوو بیدەن بە ئوسترالیا

هاوبەشی :