بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست لە نزیك وڵاتی تونس بە ٧٠ سەرنیشینەوە ژێر ئاو كەوت
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢، بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست نزیك وڵاتی تونس ژێر ئاوكەوت.
کۆمەڵەی مانگی سوور ئاشكرای كرد: بەلەمەكەی كە نوقوم بووە ٧٠ كۆچبەری لەسەر بووە، بەپێی هەواڵی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تونس لەو ٧٠ كەسە ، یەكەكانی هێزی دەریایی و پاسەوانانی كەنارەكانی تونس ٣٤ كۆچبەریان ڕزگار كردوە و ٦ تەرمی كۆچبەران دۆزراوەتەوە و ٣٠ كۆچبەری تر تائێستا بێسەر و شوێنن.
کۆچبەرە ڕزگار کراوەکان دەڵێن ” كۆچبەرانی سەر بەلەمەكە زۆریان خەڵکی وڵاتی میسر و لیبیا و سودان بوون و هەوڵی گەیشتنیان بە ئەوروپا داوە”.