نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا جارێكی تر بەرز بوەوە

341
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێكەوتی ٢٦ كانونی دووهەم  ٢٠٢٢، نرخی نەوت بەرزبونەوەیەكی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی لە بازڕەكانی جیهاندا، بۆ هەر بەرمیلێك نەوت ، نرخەكەی نزیك بوەوە لە ٩٠ دۆلاری ئەمریكی.

ئەم نرخەی كە ئەمڕۆ تۆمار كرا لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزترین ئاستی نرخی نەوتە بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لە حەوت ساڵی ڕابردوودا.

شارەزایانی ئابوری ئەمە وا لێكدەدەنەوە و دەگێڕنەوە بۆ کەمی خستنە بازاڕی نەوت بۆ فرۆشتن لە بازاڕەكانی جیهان و ئاڵۆزییەکانی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

هاوبەشی :