هێزەكانی سوریای دیموكراتی کۆنترۆڵی تەواوی زیندانی سەناعەی لە حەسکە ڕاگەیاند

357
0
هاوبەشی :

ناوەندی هێزەكانی سوریای دیموكراتی ڕایگەیاند، لە هەڵمەتی سەربازی و ئاسایشی “چەکوشی گەلان” کۆنتڕۆڵی تەواوی زیندانی  پیشەسازی لە شاری حەسکە لەلایەن هێزەکانمانەوە كرا، تەواوی زیندانیە داعشیەكان خۆیان ڕادەستی هێزەكانمان كرد.

جێگای ئاماژەیە، کە هێزەکانی سوریای دیموكراتی لە هەڵمەتی چەكوشی گەلان خانە نوستوەكانی ڕێكخراوی داعشیان ناچاركرد كە خۆیان ڕادەستی هێزەكانمان بكەن و لە كاتی جێبەجێكردنی هەلمەتە ئاسایشی و سەربازیەكەی هێزەكانماندا تەواوی شوێنەكانی ئەو خانە نوستوانەی كە خۆیان تێدا قایم كرد دەستی بەسەرا گیرا و تێكشكێنران.

هاوبەشی :