ڕژێمی سوریا چەند پێگەیەكی سەربازی لە شارۆچكەی ڕەسافیەی (٤٠ كم)ی ڕەقە بۆ چەتەكانی داعش جێهێشتوە

374
0
هاوبەشی :

پاش ئەوەی ڕژێمی سوریا بەشێک لە شوێن و پێگەكانی خۆی  لە  نزیك شاری ڕەقە چۆڵ کرد، هێزەکانی سوریای دیموكراتی ڕێوشوێنی بەپەلەی چاودێری دەگرێتەبەر.

فەرهاد شامی، بەڕێوبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند، هێزەکانیان دەستیان کردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لە دەوروبەری ڕەقە دوای ئەوەی ڕژێمی سوریا هەندێک لە پێگەکانی لە شاری رەسافە چۆڵ کردووە و بەجێی هێشتووە بۆ چەتەکانی داعش

ناوەندی ڕاگەیاندن لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “ئەو ڕاپۆرتانەی كە بەدەستمان گەیشتوە ڕژێمی سوریا چەند شوێنێكی لە شاری ڕەسافە چۆڵکردوە و جێهێشتوە بۆ چەتەكانی داعش لە 40 کیلۆمەتری باشوری ڕەقە و ئەمەش بوەتە جێی مەترسی، وە جێی پرسیارە كە لەهەماكاتی هێرشی چەتەكانی داعش بۆ زیندانی غویران لە حەسەكە ، هێزەکانمان ڕێوشوێنی پێویست و چاودێریان گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی داعش لەم شوێن چۆڵكردنەی ڕژێم کەڵک وەرنەگرن و مەترسیی بۆ دەوروبەری ڕەقە دروست نەکەن.”

ئەوەی ئاشكرایە هێزەکانی سوریای دیموكراتی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە كێوماڵ كردن و پاكردنەوەی بەندیخانی غویران و گەڕەكەكانی دەوروبەری لە چەتەكانی داعش ، تاكوو ئێستا دووسەد چەتەی داعش سزادراون و زیاتر لە ٥٥٠ چەتە دەسگیر كراوە.

هاوبەشی :