هەپەگە:- سوپای تورکی داگیرکەر کە ناتوانێت لە ئاسمانیشەوە بەسەر هێزەکانماندا سەربکەوێت، بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

257
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ شەممە، ڕێكەوتی ٢٢ كانونی دووهەم ساڵی ٢٠٢٢ ، هەپەگە ڕیگەیاند سوپای داگیركەری دەوڵەتی تورك لە ئاسمانیشەوە ناتوانێت سەركەوتن بەسەر هێزەكانمان بەدەست بهێنێت بەڵام بەردەوام هێرش دەكات بۆ سەر ناوچەكانی پاراستنی مەدیا، هەپەگە جەختیشی كردەوە لەو هێرشانەی دەوڵەتی تورك و چەتەكانی  “هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە’’.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژی ١٦ی ١ی ٢٠٢٢ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک سێ جار ناوچەکانی چیای ڕەش و گردی ڕووباریان لە زاپ بۆردوومانکردووە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژی ١٨ی ١ سوپای تورك دوو جار گردی هەکاری لە ناوچەی مەتینا بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانکردووە، هاوکات هەمان ڕۆژ و لە دوو کاتی جیاوازدا، سوپای تورک ناوچەکانی دەرگای ورچو گردی ئێف ئێمی سەر بە گارەی بۆردوومانکردووە و فڕۆکەی جەنگی بەسەر ناوچەی شەهید سەرداری ئاڤاشین سووڕاوەتەوە.

هاوبەشی :