ناوەڕاستی هەفتەی ئایندە لە ناوەندی شارەكان باران و لە شاخەكان بەفر دەبارێت
بەگوێرەی هەواڵی بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوهوه شەپۆلێکی دیکەی بەفرو بارانبارین خاكی ههرێم دەگرێتەوە و لە ناوەندی شارەکان باران دەبارێتو لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت”. هەروەها هەر ئەو بەڕێوەبەرێتی ڕایگەیاند لە شەودا پلەی گەرمای لە ناوەندی چەند شارێك بۆ ژێر ١٠ پلەی ژێر سفر دادەبەزێت.
بەڕێوەبەری کەشناسی (فازڵ ئیبراهیم) ڕایگەیاند، ” شارۆچكەی پێنجوێن ساردترین شوێنی هەرێم بووە، لەو شارۆچكەیە نزمترین پلەی گەرمی لەهەرێمی کوردستان تۆمارکراوە کە ١٩ پلە ژێر سفر بوو، هەروەها لەحاجی ئۆمەران ١٤ پلە ژێر سفر تۆمارکراوە”.
هەر ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ڕایگەیاند کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوش شەپۆلی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”.
كۆتایی ئەم هەفتەیەش پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و ناوەڕاست و سەرەتای مانگی داهاتوو لە ناوەندی شارەكان باران دەبارێت و لە شاخەكان بەفر دەبارێت