لە چوارچێوەی لێك نزیك بوونەوەی هەردوو وڵاتی عێراق و سوریا دەربارەی چەند دۆسیەیەكی گرنگ، بەقووڵی دەستیان بە گفتۆگ كرد
خولێکی نوێی گفتوگۆکانی عێراق و سوریا بەڕێوە چوو دەربارەی هەندێ دۆسیەی گرنگ وەك ئاسایشی سنووری هەردوو وڵات و گۆڕینەوەی زانیاری ئاسایشی و هەواڵگری.
مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەتام جەدان ئەلدەنە باڵیۆزی سوریا لە بەغدا بە ووردی میکانیزمەکانی فراوانکردنی هاوکاری ئەمنی و پاراستنی سنورەكان و ڕێگریکردن لە جموجوڵی تیرۆریستی نێوان هەردوو وڵات و ئاڵوگۆڕی زانیارییان تاوتوێکرد.
ئاژانسی هەواڵی سانای دەوڵەتی سوریا ڕایگەیاند کە هەردوولا گفتوگۆیان كردوە لەسەر ڕێگاکانی زیادکردنی هاوکاری بازرگانی و ئاسانکاری بۆ ئوتومبیلە بارهەڵگرەکانی سوریا بۆ گواستنەوەی کاڵاکانی وڵاتی سوریا بۆ پارێزگاکانی عێراق.
هەمان ئاژانس لە زاری ئەلدەنا ڕایگەیاند كە كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردۆتەوە لە پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە هەموو بوارەکانی ئاسایشی و بازرگانی و ئابووری و فەرهەنگیدا.