لیژنەی پاراستنی ژینگەیی هەرێمی کوردستان داوا لەحکومەتی بەغدا دەکات کە لێكۆڵینەوە بكات لە سەر بەكارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە لە خاكی عێراقدا
.
سەرۆكی لێژنەی پاراستنی ژینگەپارێزی هەرێمی كوردستان (عەبدولڕەحمان سدیق)، داوای لە حكومەتی عێراقی كردوە بە زووترین كات لێكۆڵینەوە بكرێت لە بەكارهێنانی چەكی كیمیاویی دەولەتی تورك لە باشوری كوردستان لەكاتی هێرشەكانی بۆ سەر پارتی كرێكارانی كوردستان لە ساڵی ڕابوردودا.
ڕۆژی یەکشەممە عەبدولڕەحمان سدیق بەڕۆژنیوزی ڕاگەیاند کە ئەوان لە لیژنەی پاراستنی ژینگەیی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکی تایبەتیان سەبارەت بەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی تورکیا ڕادەستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە
وتیشی: “بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکەوە ساڵی ڕابردوو لە بەرنامەی کاردا بوو، بەڵام بەهۆی شەڕەوە نەمانتوانی تیمەکەمان بنێرین بۆ ناوچەكانی شەڕەكە بۆ لێكۆڵینەوە، بەپێی مادەی 114ی دەستووری عێراق لەگەڵ وەزارەتی ژینگەیی عێراق هەماهەنگیمان کردووە و هەوڵدەدەن لەڕێگەی وەزارەتی دەرەوە ڕاستییەکان بدۆزینەوە و ڕاپۆرتێکمان پێشکەشی وەزارەتی دەرەوە کردووە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە”
ئەو بەرپرسەی کورد گوتی ڕایگەیاند، هێشتا ئێمە چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی عێراقە ئەو ڕاپۆرتەین كە ڕادەستی وەزارەتی دەرەوەی عێراقمان كردوە و ئەوەشی وت: پێویستە ڕاستگۆیی هەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ ژینگەدا چونکە ئەوەی دەوڵەتی تورك كردویەتی کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ژینگە و هەموومان عێراق و وڵاتانی دراوسێ ئەندامن لەو پەیمانە نێو دەوڵەتیەكان بۆ ڕێگری كردن لە بەكارنەهێنانی چەكی كیمیاویی.
سوپای تورک لە کاتی هێرشەکانیدا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 350 جار چەكی قەدەغەكراو بەپێی یاسا نێودەوڵتیەكان بەكارهێناوە و دوای ئەوەش پەکەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکوومەتەکانی بەغدا و هەولێر کرد تیمی لێکۆڵینەوە بنێرن بۆ ئەو ناوچانەی كە شەڕ ڕوویداوە لێی و چەكی كیمیایی بەكارهێنراوە.