عێراق قەرزەكانی كوەیتی تەواوكرد، كە لە ئەنجامی داگیركردنی كوەیت بەسەریدا سەپا بوو
بە گوێرەی ڕاگەیاندنەكنی عێراق، راوێژکاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق (مەزهەر محەمەد ساڵح) لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، حكومەتی عێراق تەواوی قەرزەكانی دەوڵەتی كوەیتی داوەتەوە كە لە ئەنجامی داگیركردنی كوەیت لە لایەن عێراقەوە كەوتە سەر دەوڵەتی عێراق لە ساڵی ١٩٩١ سەدەی ڕابوردودا.
ئەو قەرزانە، زەرەرو زیانی دەولەتی كوەیت بوو لە ئەنجامی داگیركاریەكەی دەوڵەتی عێراق لەو دەوڵەتە كەوت، نەتەوە یەگرتوەكان و هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا سەپاندی بەسەر عێراقدا. ئەو قەرزانەی كە عێراق دایەوە بە كوەیت ٥٢،٤ ملیار دۆلار بوو.
ئەو ڕاوێژكارە قەرزە دەرەكیەكانی وڵاتانی تری ئاشكرا كرد كە بە ٢٠ ملیار دۆلاری خەمڵاندوە و وتی لەم ساڵدا بڕێك پارەشمان بۆ ئەو قەرزانەش تەرخان كردوە، لە ساڵانی ئاینەدە بەپێی بەرنامەیەكی ڕێك و پێك ئەو قەرزە دەرەكیانەی تریش دەدەینەوە.