ژنە شەڕڤانەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان ژنێكی ئێزدیان لە دەستی داعش ڕزگار كرد
.
ژنە شەڕڤانەكانی سەر بە ئاسایشی ڕۆژئاوای كورستان توانیان ژنێكی ئێزیدی لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار بكەن، ئەو ژنە كاتێك داعش دەستی گرت بە سەر شەنگالدا لە ساڵی 2014دا لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندراوە.
دوو ڕۆژ پێش ئێستا ژنانی شەڕڤانی سەر بە ئاسایش ڕۆژئاوی كوردستان ژنە ئێزدیە ڕزگاركراوەكە كە ناوی ( ڕەوزە ئەمین بەرکەت )ە، ڕادەستی ئە وکۆمیتەیە كرا كە تایبەتە بەو ژنە ڕفێندراوانەی دەستی داعش سەر بە ماڵی ئێزدی، بۆ ئەوەی دواتر ئامادەكاری بكرێت بۆ گەڕانەوەی بۆ لای كەسوكاری لە شەنگال بە پێی ئەو زانیاریانەی كە لە لایانە.
ماڵی یەزیدی لە ماڵپەری فەرمی خۆیدا ئاماژەی بەوە كردوە کە ئەو كچە ئێزیدیە ( ڕەوزە ئەمین بەرکەت ) کە ئێستا تەمەنی 19 ساڵە، تەواوی خێزانەكە لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە بە ڕفێنراون و تێیدا دایک و باوکیان کوشتووە و تا ئێستا چارەنووسی ژمارەیەک لە براکانی نەزانراوە.
ئەوەشی ڕونکردەوە کە چیرۆکی ڕەوزە ئازارەكانی كارەساتی شەنگال لەخۆی دەگرێت و بە ووردی دەیگێڕێتەوە ئەوزولم و ستەمەی داعش بەرامبەر بە ئێزیدیەكان كراوە بۆ كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ڕایگشتی جیهان دەهێنێتە زمان و ئاشكرایان دەكات!
ماڵی ئێزیدی سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ژنانی کرد و وتی: “بەڕێوەبەرایەتی ماڵی ئێزدیان سوپاسی هێزەکانی ژنانی ئاسایش لە کۆبانێ و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەكات بۆ ئەو هاوکاریە مەزنەی ڕزگارکردنی ڕەوزە لە دەستی پاشماوەکانی ڕێکخراوی داعشی تیرۆریستیی.