ئێستا كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە بەغداد مووشەك باران كرا

353
0
هاوبەشی :

بە گوێرەی هەواڵێكی بەپەلەی (الشرقیة)، ئەم ئێوارەیە چەند موشەكێك لە گەڕەكی دۆرە ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كراوە لە بەغدادی پایتەختی عێراق، بە گوێرەی هەمان هەواڵ جگە لە مووشەكێك تەواوی مووشەكەكان پێش ئەوەی بگاتە ئامانجی خۆی خراونەتە خوارەوە بەڵام ئەو مووشەكەی سیستەمی بەرگری ئەمریكیەكانی بڕی لە یەكێك لە گەڕەكەكان كەوتۆتە خوارەوە و زەرەرو زیانی مادیی بە خانوبەرەی هاوڵاتیان گەیاندوە.

هێزە ئەمنیەكانی عێراق بەدواچونیان كردوە و شوێنی هاویشتنی مووشەكەكەیان دۆزیوەتەوە و دەستیان گرتوە بە سەر سەكۆی مووشەكەكەدا.

مووشەك بارانی كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە بەغدادی پایتەختی عێراق لە ماوەی پێشوودا چەندین جار دووبارە بۆتەوە.

هاوبەشی :