مووچەی ساڵانەی پەڕڵەمانتارێكی عێراق، ساڵانە (٣٠٠) ملێۆن دینارە

318
0
هاوبەشی :

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە ڕاگەیاندنەكانەوە بڵاو دەبنەوە، مووچەی ساڵانەی هەر پەرلەمانتارێك ساڵانە ٣٠٠ ملێۆن دیناری عێراقیە كە ئەویش بۆ مووچەی خۆیان، كرێی خانوو و مووچەی پاسەوانەكانیانە.

پەڕڵەمانتارانی عێراق هەریەكەیان مانگانە مووچەكەیان حەوت ملێۆن و چوارسەد هەزارە دینارە و مانگانە سێ ملێۆن دینار بۆ كرێی شوێنی مانەوەیان وەردەگرن، پانزە ملێون و دووسەد هەزار مانگانە بۆ كرێی پاسەوان و سكرتێر و ڕاگەیانكارەكانیانە.

كۆی مانگانەی ئەو پارەیەی كە دەدرێت بە هەر پەڕڵەمانتارێك ٢٥ ملێۆن و ٢٠٠ هەزار دینارە، ساڵانە دەكاتە زیاتر لە ٣٠٠ ملێۆن دینار و لە هەر چوار ساڵی پەڕڵەمانتاریەكەیان هەر یەك زیاتر لە یەك ملیار و دووسەد ملێۆن دینار وەردەگرێت،

دوای خولی پەڕڵەمانتاریەكەیان كە چوار ساڵە، هەریەكێكێان تەمەنی ٤٥ساڵ بێت و ١٥ ساڵ خزمەتی هەبێت بە مووچەیەكی خەیاڵی خانە نشین دەكرێت.

 

هاوبەشی :