كوردانی نەرویج لە سەر ناوی كەجەدەكە باشور بۆ بەشداری ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتنە ستراسبۆرگ
دەستەیەك لە كوردانی نەرویج سەر بە كۆمسێۆنەكانی باشوری كوردستانی كەجەدەكە ئەوروپا (كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی كورد لە ئەوروپا) بۆ بەشداری كردن لە ‘ئێشکگریی ئازادی’ ‘بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە دووری ١٥٠٠ كیلۆمەترەوە لە نەرویجەوە گەیشتنە شاری ستراسبۆرگ لە فەڕەنسا.
چالاکیی “ئێشگریی ئازادی” هەموو هەفتەیەک لەلایەن کۆمەڵێک کوردی جیاوازەوە لە ئەوروپا لەگەڵ دۆستەکانیان بەڕێوەدەچێت، ئەم هەفتەیە، هەفتەی ٤٩٩ ئێشکگرییەکەیە لەلایەن گروپێک لە كوردانی باشور كە لە نەرویجەوە هاتوون بەڕێوەدەچێت، دەستەكە پێكهاتون لە (ئیسماعیل سەلام، شوان کەرکوکی و ئاسۆ فەقێ بە ناوی کەجەدەکە – ئەوروپا باشوور (KCDK-E Başûr)
‘ئێشکگریی ئازادی’ لەلایەن دەستپێشخەریی ‘ئازادی بۆ ئۆجالان’ لە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢دا بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکردووە.