كۆمەڵكوژیەكانی پێشەنگانی ژنانی ئازاد لە پاریس و سلۆپی شەرمەزار دەكەین

434
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ یەك شەممە، ٩ \ ١ \ ٢٠٢٢، ساڵیادی شەهید بوونی سێ ژنە چالاكوانی سیاسی كوردە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا.

نۆ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا سێ ژنە چالاكوانی گەلی كوردستان (ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لیلا شایلەمز)  ناسنامەی ئازادی گەلانی كوردستان و مرۆڤایەتی، تێكۆشەرانی ڕێبازی حەقیقەت بە دەستی داگیركاری لە مێژینەی كوردستان، نەوەكانی عوسمانیە تاوانبارەكان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا كۆمەڵ كوژ كران.

دەوڵەتی توركی داگیركەر سێ ساڵ دواتر لە ٤ \ ١ \ ٢٠١٦ دەستی غەدر و خیانەتكارانەی دژە ژنی گەیشتە سێ ژنە چالاكوان و سیاسەتمەدار ( سێڤا دەمیر و پاکیزە ناییر و فاتمە ئویار)  لە سلۆپی شەهیدی كردن

ئەنجامدەرانی ئەو كۆمەڵ كوژیانەی پێشەنگانی ژنانی ئازاد لە پاریس و سلۆپی دەوڵەتی توركی داگیركەرە، كە لەو كۆمەڵ كوژیە قێزەونانەدا ناسنامەی ژنان کرایە ئامانج.

گەلی كوردستان و ئازادی خوازان لە جیهاندا ساکینە جانسز و هەڤاڵەكانی بە بەرخۆدان و تێکۆشانەکانیان دەناسین، گەورەیی تێکۆشانەکەی هەڤاڵ ساكینە و هەڤاڵەكانی بۆ گەلی کورد بوو. هەڤاڵ ساكینە ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لەهەوڵ و تێکۆشانیدا بۆ ناسنامەی ئازادانەی ژنان.

دەوڵەتی توركی داگیركەر لە تێكۆشانی ژنانی پێشەنگی ئازادی دەترسێت بۆیە هەمیشە و بەردەوام ناسنامەی ژنی ئازاد بە ئامانج دەگرێت، كۆمەڵ كوژ كردنی شەش ژن کە ئامانجیان دروستکردنی ناسنامەی ئازادی ژنان بوو، مانای ئەوەیە ئەوان لەهێزی ژنان دەترسن.

دەوڵەتی داگیركەری تورك باش بزانێت كە ئێستا مەیدانەكانی تیكۆشان و جەنگی ئازادی پڕن لە پێشەنگانی ژنی ئازاد لە كوردستان و جیهان كە توانا و ووزە لە هەڤاڵ ساكینە و هەڤاڵەكانی وەردەگرن و بەردەوامی دەدەن بە تێكۆشانی ئازادی بۆ بنیاتنانی جیهانێكی بێ ستەم و داگیركاری كە تێدا مرۆڤایەتی بگات بە ئاشتی و دیموكراسی و وەك یەكی.

گەلی كورد و دۆستەكانیان وەك شەهید ساكینە و هەڤاڵەكانی بەردەوامی بە خەبات و تێكۆشان دەدات وەك ئەوان دەجەنگن و ژیان و یادەوەرییەکانیان دەكەن بە بنەمای بەرخودان دژی داگیركاری و ستەمكاری.

ئێمە وەك دەرچە میدیا ئەو کۆمەڵ کوژییانە ئیدانە و شەرمەزار دەكەین، دڵنیان داگیركەران و ستەمكاران بە کۆمەڵ کوژیی و ستەمكاری  هەرگیز ناگەنە ئامانجی خۆیان.

دەرچە میدیا

٩ كانونی دووهەمی ٢٠٢٢

هاوبەشی :