ژمارەیەك لە گەنجە دەستگیركراوەكانی شارۆچكەی پیرەمەگرون ئازاد كران

962
0
هاوبەشی :

ڕاگەیاندنەكانی ناوخۆی هەرێم لە سلێمانی ڕایانگەیاند كەمێك لەمەو پێش ئاسایشی سلێمانی گەنجە دەستگیراوەكانی شارۆچكەی پیرەمەگرونیان ئازاد كرد.

دوابەدوای ئەوەی ناڕەزایەتیەكی بەرفراوان لە سوشیال میدیا و ڕێكخراو كەسانی سەربەخۆ بەڕێوەچوو دژی ئەو كارە نەشیاوەی دەسەڵاتدارانی یەكێتی بەرامبەر بە گەنجە .دەستگیركراوەكانی  پیرەمەگرون كردی، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕێكەوتی ٦ \ ١ \ ٢٠٢٢ بە بڕیاری دادوەر ژمارەیەك گەنجانی دەستگیركراوی پیرەمەگرونی ئازاد كرد و دۆسیەی ئەوانەی ئازاد نەكراون لە بەردەستی دادوەری لێكۆڵینەوەدایە بڕیارە ئەمڕۆ ئەوانیش ئازاد بكرێن.


بە گویرەی سەرچاوەكانی هەواڵ ڕاگەیەنراوە، ” بەرپرسانی یەكێتی لەنێوخۆی یەکێتی بەرامبەر بەو كارە بەشێوەی جیاواز ناڕەزایەتیان دەر بڕیوە و داوای ئازادکردنی ئەو گەنجە دەستگیركراوانەی پیرەمەگرونیان كردوە”.

هاوبەشی :