هێرشكی نوێ بنكەی سەربازی (عین الأسد)ی بە ئامانج گرت، كە ڕاوێژكارە سەربازیەكانی ئەمریكای تێدا جێگیرە
ئەمشەو، چوارشەممە ڕێكەوتی ٥ كانونی دووهەمی ساڵی ٢٠٢٢ بنكەی سەربازی (عین الأسد) چەند مووشەکێکی ئاڕاستەكرا، لە ڕێگای سیستمی بەرگریی مووشەکییەوە مووشەكەكان پوچەڵ کرایەوە، ئەم هەواڵە لە لایەن هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی و ئاسایشی نێوخۆیی عێراق پشتڕاست كرایەوە
بە پێی هەواڵی فڕانس پرێس و ڕاگەیاندنە عێراقیەكان، ئهو مووشهكانه لە گوندی بهستامیه کە ٢٥ کیلۆمەتر لەڕۆژئاوای شارۆچکەی هیت دووره، ئاڕاستهی بنكهی سهربازیی عهین ئهسهد كراون و هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.
لەم هەفتەیەدا ئەمە دووەمین جارە هێرش دەکرێتە سەر بنکە سەربازییەکە.
پەیامنێری حوڕە لە عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیی پۆلیسی شارۆچكەی هیت دەڵێت: “پێنج موشەك لە ناو بنکە سەربازیەكەدا كە ڕاوێژكارەكانی هاوپەیمانی لێ نیشتەجێن كەوتە خوارەوە، تەنیا زیانی مادیی لێکەوتووەتەوە بەبێ ئەوەی قوربانی مرۆیی هەبێت”
ئەو سەرچاوەیە داوای کردووە کە ناوی ئاشكرا نەكرێت، “بەرگری ئاسمانی ژمارەیەکی مووشەکی دیکەی ئاڕاستەكراو بۆ بنكە سەربازیەكە خستۆتە خوارەوە”
چەند کاتژمێری ڕابردوو زنجیرەیەک هێرش و پەلاماردان كراوەتە سەر چەند بارەگا سەربازییەكان کە میوانداری ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان دەکەن لە سوریا و عێراق
بنکەی عەین ئەسەد دەکەوێتە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق و هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیربوون، ڕۆژی ١٩ی ١٢ی ٢٠٢١ وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، هاوپەیمانان لە چوارچێوەی کشانەوەیان لە عێراق، کەلوپەلەکانی بنکەکەیان ڕادەستی سوپای عێراق کردووە.