چالاكوانێكی ڕۆژهەڵاتی بەشداربوو لە بەرخودانی كۆبانی، لە هەولێر بە كوژراوی ، لە شوقەكەی خۆی دۆزرایەوە

331
0
هاوبەشی :

چالاكوانێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە بەشداربووی بەرخودانی كۆبانی بوو، لە ڕۆژی هەینی ٣١ كانوونی یەكەمی ساڵی ٢٠٢١ بە كوژراوی لەشوقەكەی خۆێدا لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستان دۆزرایەوەو.

ناوی چالاكوانەكە (ئەحمەد بێخەم)ە،  بە هەڤاڵ کەژوان ناسراوە و خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە هەولێر نیشتەجێ بووە.

بەپێی سەرچاوەی هەواڵەكە، شوێنەواری ئەشکەنجەدان بەسەر جەستەی کوژراوەکەوە دیاربووە، تەرمەکەشی لە قەڵادزێ بەخاك سپێردراوە.

هاوبەشی :