بە درۆنی بۆمب ڕێژ كراو هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازی ئەمریكا لە بەغداد

447
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ دووشەممە، ٣ كانونی دووهەم ٢٠٢٢ ، سەرلە بەیانی دوو فڕۆكەی درۆنی بۆمب ڕێژكراو هێرش كرایە سەر ڤیكتۆریا له‌فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانه‌وه‌ به‌كارده‌هێندرێت.

بەپێك هەواڵی ڕاگەیاندنەكانی عێراق هەردوو درۆنەكە تێكشكێنراون و خراونەتە خوارەوە نە گەیشتونەتە بنكە سەربازیەكە، میدیاكانی عێراق ڕایانگەیاندوە زەرەر و زیانی  ئەو هێرشە تا ئێستا ئاشكرا نەكراوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق ئەو هێرشەیان بۆ سەر بنكەی سەربازی ڤیكتۆریا پشت ڕاستكردەوە و دەڵێن دوو درۆنەكە بۆمب ڕێژكراو بوون و هەردووكیان تێكشكێنراون پێش ئەوەی بگەنە مەبەستی خۆیان.

هاوبەشی :