دیسان بنكەی سەربازی دەوڵەتی تورك لە باشیك مووشەك باران كرا

282
0
هاوبەشی :

بەڕێوەبەری شارئچكەی باشیك، لە پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ، یەك شەممە ڕێكەوتی ٢\ ١ \ ٢٠٢٢ سێ  موشەك لە چوارڕیانی عەزاوی لە ناوەندی شارۆچكەی باشیك ئاڕاستەی بنكەی سەربازی دەوڵەتی تورك كرا، ئەو بنكە سەربازییە دەكەوێتە نێوان هەردوو شارۆچكەی باشیك و زێلكان.

ئەو بنكە سەربازییە لە ساڵی ٢٠١٥ كراوەتەوە بە بیانوی شەڕی چەكدارانی داعش، ئەمەش چەندین جارە ئەو بنكەیە موشەك باران دەكرێت و بەڵام زەرەر و زیانەكان ڕاناگەیەنرێت.

موشەكەكان بە ئوتومبێلێكی پیكاب ئاڕاستە كراوە، ئێستا لە لایەن هێزەكانی حەشدی شەعبی دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەكەدا گیراوە

هاوبەشی :