سوپای توركی داگیركەر لە چەند شوێنێكی زاپ كشایەوە

353
0
هاوبەشی :

 بەپێی هەوالێكی (ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل)، لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەكانی گەریلاكانی ئازادی بۆ سەر پێگەو بارەگاكانی سوپای تورک لە هەرێمی زاپ ڕەگی دوژمنیان هەڵکێشا بە تایبەت لە ڕۆژانی ٨ و ٩ی ١٢ی ٢٠٢١ ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕییان دژی سوپای تورک ئەنجامدا، هاوکات لە گردی جیلۆیش چالاکییەکی بەهێزیان ئەنجامدا، لەو چالاکییانەدا سوپای تورکی داگیرکەر گورزی قورسی بەرکەوت لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسێۆنە مەزنەدا سوپای توركیداگیرکەر لە گردی شەهید مونزور و گردی شەهید سەرخۆبوون و جیلۆی بچووک كشایەوە،

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:-

“وەک دەزانرێت، سوپای تورکیای داگیرکەر لە ٢٣ی نیسان هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. لەماوەی ٨ مانگدا ئەو هێزە داگیرکەرانە زۆرجار لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و هێزەکانمان گورز لەسەر گورز لە داگیرکەرانیاندا. بە تایبەتی لە دوایین قۆناغدا هێزەکانمان لە هەرێمی زاپ لە ٨-٩ی کانوونی یەکەم لە گردی شەهید مونزور ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕانەیان لەدژی داگیرکەران ئەنجامدا و ڕەگی دوژمنیان دەرهێنا. ڕۆژی ٩ی کانوونی یەکەم، لە ناوچەی جیلۆی بچوکی زاپ، چالاکیەکی بەهێز لە دژی داگیرکەران ئەنجامدرا. لەو چالاکییانەدا کە بە تاکتیکەکانی سەردەمی نوێ ئەنجامدرا و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، سوپای تورک گورزی قورسی بەرکەوت و دەستیکرد بە درۆکردن و شەڕی تایبەت بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکەی.

لە کۆتاییدا سوپای تورکیای داگیرکەر لە هەرێمی زاپ لە ناوچەکانی گردی شەهید مونزور و گردی شەهید سەرخوەبوون و جیلۆی بچووک نەیانتوانی بمێنێتەوە و ناچار بوون بکشێنەوە. سوپای تورک کە لە ئامانجی چالاکی بەهێزی گەریلا وەک لە ناوچەکانی وەرخەلێ و تابوری عەرەب تێگەیشت و زانی گورزی زۆر قورستری بەردەکەوێت، بە ناچاری کشایەوە.

سوپای تورکیای داگیرکەر کە لە رووی زەمینیەوە لە دژی گەریلاکان کەڵکی نەماوە، بە ناچاری هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامی پێدەدات و هەوڵ دەدات ئەنجام بەدەست بهێنێت، بەڵام بۆردومانەکانیش سەرکەوتوو نەبوون و زیان بە هێزەکانمان نەگەیشتووە. ئەو هەواڵانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئێمە لەو بۆردومانانەدا قوربانیمان هەیە هەواڵی درۆن و دوورن لە ڕاستییەوە.

هێرشی ئاسمانی

زانیاری فراوان لەبارەی هێرشە ئاسمانیەکان بەم شێوەیەیە:

٢٧ی کانونی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ١٤:٠٠ و ١٥:٠٠ لە گردی قەرتێ و گردی هەکاری لە مەتینا لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومان کران.

٢٨ی کانونی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ١٦:٢٠ و ١٨:٠٠ گوندی سلەی هەرێمی قەندیل لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکرا.

٢٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:١٠ دەوروبەری ئاوی لۆڵانی هەرێمی خواکورک لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکرا.

٢٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ١١:٠٠ و ١٧:٠٠ ئەشکەوتی برینداران و کوڕۆژارۆی هەرێمی زاپ بۆردومانکران.

ئێوارەی ٣٠ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی مەرڤانۆسی ئاڤاشین جموجووڵی هەلیکۆپتەرەکان دەستیپێکرد.”

هاوبەشی :