با ساڵی ٢٠٢٢ بە تێكۆشان پیرۆز كەین. داگیركاری، وڵات فرۆشی و ستەمكاری لە ڕیشەوە هەڵكێشین و تێكیان بشكێنین

340
0
هاوبەشی :

ساڵێكی تری پڕ كێشە و پڕ ئێش و ئازارمان دەرباز كرد،ساڵێك لێوان لێو لەشەڕ و داگیركاری و خیانەتكاری، كاولكاری و ماڵ وێرانی، هەژاریی و نەخۆشی، بێ كاری و بێ مووچەیی، وڵات بەجێهێشتن و خنكان لە دەریاكان و لافاوی بەخوڕ، نەبوونی ئاو و كارەبا و غاز و تەواوی خزمەت گوزارییە سەرەتاییەكان، دەرمان و خۆراكی بەسەرچوو، چەندەها بەدبەختی و چارەڕەشی تر كەدەستی خستۆتە بینەقاقای سەرجەم كۆمەڵگە و خەریكە هەناسەی لێدەبڕێت و دەیخنكێنێت.

با لەبری ئاوات خواستن و هیواخواستن بۆ ئاشتی و دیموكراسی و ژیانێكی خۆش بۆ ساڵی نوێ٢٠٢٢ ،  با لە یەكتر نزیك ببینەوە و بڕواو متمانە بۆ تاك و كۆمەڵگە بگەڕێنینەوە، پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان بەهێز بكەینەوە، كۆمەڵگە و سروشت ئاشت بكەینەوە، خۆمان پەروەردە بەڕێكخستن بكەین لە تەواوی شوێنی كارو ژیانماندا بۆ بن بڕكردنی  پەرتەوازەیی و پەرشوبڵاوی نێو كۆمەڵگەدا.

تواناو وزەمان بەگەڕ بخەینەوە بۆ بەهێزكردنەوەی هێزی بەرخودان بەڕووی داگیركاران و وڵات فرۆشان و ستەمكاراندا، بۆ بنیاتنانی ئاشتی و دیموكراسی و ئازادی و ژیانێكی شایستە و سەردەمیانە بۆ تەواوی گەلانی كوردستان و ناوچەكە بەبێ جیاوازی كە تێدا هەر كۆمەڵگە و كەمە نەتەوە و گروپ و بڕواییەك بەبێ جیاوازی خۆی بەڕێوەبەری، ژنی ئازاد پێشەنگ بێت، ژینگەكەمان پارێزراو بێت،وەك یەكیو دادوەری كۆمەڵایەتی بۆ هەموان دابین بكرێت، ژیانی هەرەوەزی بەبنەما بگیرێت.

.

با ساڵی ٢٠٢٢ بە تێكۆشان پیرۆز كەین و داگیركاری و وڵات فرۆشی، خیانەتكاری و ستەمكاری لە ڕیشەوە هەڵكێشین و تێكیان بشكێنین

سەركەوتن یان سەركەوتن

بژی ئازادی

دەرچە میدیا

٣١ \ ١٢ \ ٢٠٢١

هاوبەشی :