خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەكی هەولێرو دهۆك و زاخۆیان داخست

323
0
هاوبەشی :

دوای ئەوەی دوێنێ  لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە سنوری شارۆچكەی شێخان پێنج كەسی خێزانێك گیانیان لە دەستدا و سیانیشیان بریندار بوون، ئەمڕۆ خەڵكی گوندەكانی دەوروبەری شێخان دوابەدوای ئەوەی تەرمەكانیان ناشت هاتنە سەر ڕێگای سەرەكی زاخۆ و هەولێر و دهۆك كە ڕێگایەكی سەركی بازرگانیە،خۆپیشاندەران ئەو ڕێگایەیان داخست.

دانیشتوانانی ئەو گوندانەی كە بەشداری ئەو خۆپیشاندانەیان كردوە لە پەیڕەوانی ئایینی ئێزیدین و داواكارن كە ئەو ڕێگایە بكەن بە دوو سایدی.

قوربانیەكان هەموویان سەر بە خێزانێكن لە گوندی ئەلقوش، دانیشتوانی ئەو گوندانە ڕایان گەیاند هەموو ماڵێك لە شارۆچكەی شێخان و دەوربەری قوربانیەكیان هەیە بە هۆی زۆر بەكارهێنانی ئەم ڕێگایەوە و بەكارهێنانی بۆ مەبەستی بازرگانی

هێزە ئەمنیەكان گەیشتونەتە شوێنی خۆپیشاندەكە و لە هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانن

هاوبەشی :