وەزارەتی دارایی بەهۆكاری پشووەكانی سەری ساڵ ،مووچەی ڕاگرت
بەهۆكاری پشووەكانی سەری ساڵەوە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ دوادەخرێت بۆمسەرەتای ساڵی نوێ.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢١ دەکەوێتەڕێکەوتی ٢ \ ١ \ ٢٠٢٢.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دابەشکردنی مووچە بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات، بۆ ڕۆژانی دواتریش بەپێی خشتەی مووچە دابەشکردنی بەردەوام دەبێت.