لە نهۆمی دووهەمی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان لە هەولێر ئاگركەوتەوە
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ١٨ كانونی یەكەمی ٢٠٢١ ڕایگەیاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگر له‌ژوری دادوه‌رێكی دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌نهۆمی دوه‌می باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كه‌وته‌وه. دواتر تیمەكانی ئاگركوژێنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو ئاگرەكەیان كوژاندەوە و كۆنتڕۆڵیان كرد و خۆشبەختانە هیچ زیانی گیانی لەو ڕووداوە نەكەوتەوە جگە لە زیانی ماددی نەبێت.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت بۆ مەبەستی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە لێژنەیەكی تایبەت بەدواچوون و لێكۆڵینەوە دەكات دواتر ئەنجامەكەی ڕادەگەیەنرێت.