دەروازەی سێماڵكا لەلایەن هێزەكانی پەدەكەوە داخرا

342
0
هاوبەشی :

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٦ دێسەمبەری ٢٠٢١ هێزەكانی پارتی  دەروازەی سنووریی سێماڵکای نێوان ڕۆژئاوا و باشوری كوردستان داخست. هێزەکانی پارتی بە بلۆکی گەورەی کانزایی (مەتال) دەرگاکەیان داخست.

ئەمە چەندین جارە پارتی ئەم دەروازەیە لەسەر داوای دەوڵەتی تورك بەڕووی خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان دادەخات.

بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكانی ناوچەكە پارتی بەبێ ڕاگەیاندنی هیچ ڕوونكردنەوەیەك دەروازەكەی داخستوە و تەواوی كارەكانی لەو دەروازەیە ڕاگرتوە.

هاوبەشی :