فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا سەرکردەی جنود ئەلشام لە شاری ئیدلب دەکەنە ئامانج

331
0
هاوبەشی :

چالاکوانانی شاری ئیدلب لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایانگەیاند، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ماڵی سەرکردەی ڕێکخراوی “سەربازانی شام”“جنود الشام” ی سەربە تورکیایان کردە ئامانج لە شارەدێی یەعقوبییەی سەر بە شارۆچكەی جسر لە پارێزگای ئیدلب.

چالاکوانان دووپاتیان کردەوە کە هێرشەکان 3 کەسی کوشتووە و زیاتر لە 10 کەسی دیکەش بریندار بوون، هاوکات بە ناوی “مسلم الشيشاني” سەرۆکی ڕێکخراوی “جنود الشام” لەو هێرشە ڕزگاری بوو کە تێیدا ژنەکەی و دوو کوڕەکەی برینداربوون

چالاکوانان وتیان کە بۆمبارانکردنە ماڵی ئەو سەركردەیەی“جنود الشام”  کردە ئامانج لە بێستانێكی زەیتون بووە کە سەرکردەکە لێی دەژی

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بەم دواییانە بۆردومانەکانیان بۆ ناوچەکانی ڕێكخراوە تیرۆرستیەكانی سەربە توركیا لە باکوری سوریا بەتایبەتی پارێزگای ئیدلب چڕکردۆتەوە

هاوبەشی :