هێزەكانی عێراق گولەبارانی گەلیان كرد لە شەنگال

323
0
هاوبەشی :

هێزەكانی عێراق لە شارۆچكەی سنوونێ سەر بە شاری شەنگال گولەبارانی گەلیان كرد.

بەپێی هەوالەكان كە لە شەنگالەوە بەدست گەیشتوە، ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی ١٢ كانونی یەكەمی ٢٠٢١ هێزەكانی عێراق هێرشیان كردە سەر گەل لە شارۆچكەی سنوونێ لە شەنگال، بەۆێی ڕاگەیاندنی هەرێمی تا ئیستا دوو بریندار هەیە.

بە هۆكاری ئەوەی دەوڵەتی عێراق بێدەنگی هەلبژاردوە بەرامبەر بەو هێرشە دڕندانەی دەیكاتە سەر گەلی ئێزیدخان لە شەنگال، بەڕێوەبەریی خۆسەریی شەنگال بڕیاریداوە کارەکانی سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق لە شەنگال ڕابگیرێن، بەڵام دەوڵەتی عێراق هێزێكی گەورەی هێناوەتە ناوچەكە و ، گەنجانی شەنگال ناڕەزایەتییان دژی هێزە عێراقییەکان دەربڕی، بەڵام هێزە عێراقییەکان بە گوللـە وەڵامی ناڕەزایەتیی هێزە عێراقییەکانیان دایەوە و بەهۆیەوە تائێستا بەپێی زانیارییەکان ڕۆژنامەنووسێک و گەنجێک بە فیشەکی هێزە عێراقییەکان برینداربوون.

ئەمە دوای ئەوە دێت شەوی ڕابردوو دەوڵەتی تورک بارەگای ئەنجومەنی گەلی خانەسوری بۆردوومان کرد، هەروەها لە ڕۆژی ٧ی كانونی یەكەمی ٢٠٢١ سوپای تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (مەروان بەدەل خودێدا)، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگالی کردە ئامانج و شەهیدی كرد.

هاوبەشی :