خوێندكارانی كۆلیژی زانستە پراكتیكیەكانی هەڵەبجە بەردەوامیی دەدەن بە خۆپیشاندانەكانی خۆێندكاران
ئەمڕۆ یەك شەممە، ڕێكەوتی ١٢ كانونی یەكەم لە شاری هەڵەبجە، خوێندكارانی كۆلیژی زانستە پراكتیكیەكانی هەڵەبجە بەردەوامیی دەدەن بە خۆپیشاندانەكانی خۆێندكاران.
خوێندكاران داوای مافەكانی خۆیان دەكەن كە یەكێك لەوانە پێدانی دەرماڵەكانیانە.
ئەم خۆپیشاندانانە لە چەند هەفتەی ڕابردوەوە لە زوربەی شارو شارۆچكەكانی هەرێم دەستی پێكردوە و بەردەوامی هەیە تا ڕۆژی ئەمڕۆ، كە تێدا خوێندكارانی كۆلیج و پەیمانگا و زانكۆكان بەشداریەكی بەرفراوانی تێدادەكەن و داوای مافەكانی خوێندكاران دەكەن