وردەکاریی چالاکییەکی هەپەگە بە “تاکتیکی نوێ” کە پێنج سەربازی تورکی تێدا کوژراوە

389
0
هاوبەشی :

وردەکاریی چالاکییەکی هەپەگە بە “تاکتیکی نوێ” کە پێنج سەربازی تورکی تێدا کوژراوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە وردەکاریی چالاکییەکی بەهێزی گەریلاکانیانی لە زاپ بڵاوکردەوە، کە چوونەتە سەر دوو پێگەی سوپای تورک و سەربازەکانیان پەرتەوازە کردووە و کوژراون، هەپەگە دەڵێت: ئەو چالاکییە بە تاکتیکی سەردەمییانە کراوە و پێنج داگیرکەر سزادراون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکانیان بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە، ڕۆژی 9ی 12ی 2021 دوو سەنگەری داگیرکەر لە زنجیرە چیاکانی جیلۆی بچوک لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانی گەریلاوە کراونەتە ئامانج، وردەکاریی چالاکییەکە بەمشێوەیە بووە؛ کاتێک هێزەکانمان چوونە ناو پێگەکانی دوژمنەوە، سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر کە بە چالاکی کاریگەریی گەریلاکان لە هەرێمی زاپ گورزی قورسیان بەرکەوت، سەنگەرەکانیان چۆڵکرد و پەرشوبڵاوبوون، بەڵام هێزەکانمان ڕێگەیان بە داگیرکەران نەدا خۆیان ڕزگاربکەن، شوێنی کۆمەڵێک سەربازی داگیرکەریان دیاریکرد و لە شوێنی ڕووداوەکە پلانێکی نوێی چالاکییان دانا.

لە بەردەوامییدا هاتووە: لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا، کاتژمێر 11:40 خولەک داگیرکەران لە دوو قۆڵەوە کرانە ئامانج، باڵی یەکەم لە نزیکەوە بە چەکی سووک لێیان دان و بەلانیکەمەوە سێ داگیرکەر سزادران، باڵی دووەمیش بە نیشانەشکێن چالاکیی دژی داگیرکەران ئەنجامدا و دوو داگیرکەریش لەم قۆڵەوە سزادران، داگیرکەرانی دیکە لەیەک دادەبڕێن و پەرتەوازە دەبن، تیمە گەڕۆکە پڕۆفیشناڵەکانی گەریلاکانمان بێ ئەوەی هیچ زیانێکیان پێ بگەیەت ئەم چالاکییەیان تەواو کردووە و سەرکەوتوون و پێنج داگیرکەریش سزادراون. هەواڵی ڕاگەیاندنی شەڕی تایبەتی تورکیا کە دەڵێن گوایە ‘لە زاپ کوژراو و برینداری گەریلاکان هەیە’ بێ بنەما و ناڕاستە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژانی 9 و 10ی ئەم مانگە سوپای تورک گوندی گرێ-ی ناوچەی گارە و ناوچەکانی چەمچۆی سەر زاپ و ناوچەی سیدای بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کردووە و لە سەربازگەکانی سەر سنووریشەوە تۆپباران کراون.

لەستیرك تیڤی وەرگیراوە

هاوبەشی :