پارتی و یەكێتی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار ناكۆكی دەكەوێتە نێوانیانەوە

390
0
هاوبەشی :

بەپێی ڕاگەیاندنە عێراقیەكان، لە نێوان پارتی و یەكێتیدا لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ عێراق مشتومڕێكی توند هاتۆتە ئاراوە و هەریەكە لەو دوو لایەنە پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار بە مافی خۆی دەزانێت.

میادە نەجار، ئەندامی پارتی ڕایگەیاند: سەرۆكایەتی كۆمار ناكرێت قۆرخ بكرێت بۆ لایەنێكی دیاریبكراو، هەروەها ووتی سەرۆكایەتی وەزیران بۆ لایەنە شیعیەكان دانراوە، سەرۆكایەتی پەڕڵەمان بۆ لایە سونیەكان و سەرۆكایەتی كۆمار بۆ لایەنە كوردیەكان، ووتی پێویستە لەسەر هەرسێ پێكهاتەكە بڕیار لە هەڵبژاردنی كەسی گونجاو بدەن بۆ هەریەكە لە پۆستەكان بەپێی دابەشكردنەكە و دووبارەی كردەوە وتی سەۆكایەتی پشكی كوردە و ناكرێت بۆ لایەنێكی دیاری كراو قۆرخ بكرێت.

نەجار ووتی پارتی لە هەڵبژاردنەكان پلەی یەكەمی هێناوە، هیچ دەقێكی سیاسی نییە بۆ دابەشكردنی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی كۆمار لە نێوان حیزبەكان لەبەرئەوە پارتی پشكی سەرۆك كۆمار بە مافی خۆی دەزانێت.

لەنێوان هەردوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێم چەند جیاوازیەك  دێتە ئاراوە لەسەر كۆنتڕۆڵ كردنی جومگەكانی دەسەڵات لە هەرێم و لە بەغداد.

هاوبەشی :