كۆمپانیایەكی بەریتانی بۆ بەرهەهێنانی ووزە، لەدادگاى نێودەوڵەتى سکاڵا لەسەر حکومەتى هەرێم تۆماردەکات

351
0
هاوبەشی :

كۆمپانیایەكی بەریتانی بۆ وەبەرهێنانی ووزە بە ناوی (كەنەڵ ئینێرجی)، لەدادگاى نێودەوڵەتى سکاڵا لەسەر حکومەتى هەرێم تۆماردەکات بەهۆى کۆتایی هێنان بە گرێبەستى بەرهەمهێنان و گەشەپێدان لە دوو کێڵگەى غازى سروشتى (بنەباوێ و میران).

كۆمپانیای ناوبراو ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: لەدادگاى نێودەوڵەتى سکاڵا لەسەر حکومەتى هەرێم تۆماردەکات بەهۆى کۆتایی هێنان بە گرێبەستى بەرهەمهێنان و گەشەپێدان لە هەریەکە لە کێڵگەی بنەباوێ و میران.

كۆمپانیای ناوبراو داوای قەرەبوو دەكات لە حكومەتی هەرێمی كوردستان،بەڵام بڕی قەرەبوو كردنەوەكەی دیاری نەكردوە، كەنەڵ ئینێرجی بڕیار بووە وەبەرهێنانی گازی سروشتی بكات بینێرێت بۆ توركیا.

حكومەتی هەرێمی کوردستانی لە ساڵی ٢٠١٧دا دۆسیەیەکی دیکەی لە لەندەن لە بەرامبەر کۆمپانیای دانە گازی ئیماراتی و هاوبەشەکانی دۆڕاند  بە بڕی ٢.٢٤ ملیار دۆلار.

هاوبەشی :