هێزە ئەمنیەكانی پارتی چالاکوانێکی دیکەیان لە بادینان دەستگیرکرد
ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕێكەوتی ١ \ ١٢ \ ٢٠٢١ ، هێزەکانی پەدەکە چونە سەر ماڵی چالاكوانێكی ناسراو ( خورشید فەرەج) لە شارۆچکەی باتوفا دەستگیرکرد ، ئەو چالاكوانە یەكێكە لە چالاكوانە چالاكەكانی شارۆچكەی زاخۆ
ئێوارەی ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس ئایهان سەعید لە فەیسبووکی خۆی ڕایگەیاند، هێزێکی ئەمنیی هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی چالاکوان خورشید فەرەج ئاغا گولی و دەستگیریانکردووە.
ئەندامی پەڕڵەمانی كوردستان لە سەر لیستی گۆڕان ،عەلی حەمەساڵح، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك لەوبارەیەوە نوسیویەتی”بەرپرسیارێتیی ژیانی ئەو هاوڕێیەمان دەخەینە ئەستۆی ھێزە ئەمنییەکانی دھۆک.”